لە هێرشەکەی یەکێتی بۆ سەر لالەزار هاووڵاتییەکی ئەمریکی بێسەروشوێنە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار هاووڵاتییەکی ئەمریکی بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا کەس نازانێت لە کوێیە.

چیرۆکی سەرەکی: لە هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی برایان ویڵسن کە ڕاهێنانی بە هێزەکانی دووپشک کردووە، دیار نەماوە. بەرەی گەل داوای ئاشکراکانی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە دەکات.

لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمرۆ بەرەی گەل نووسراویان بۆ هێناوین، داوای ئاشکراکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە دەکەن کە لە هێرشی هێزەکانی یەکێتیدا بۆ سەر لالەزار دیار نەماوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و  سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2014ەوە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ