ئەردۆغان: سوپای تورکیا هەرگیز هاوڕەوشتی سوپای ئیسرائیل نییە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: سوپای تورکیا هەرگیز هاوڕەوشتی سوپای ئیسرائیل نییە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی سوپای وڵاتەکەیدا

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا هێرش دەکاتە سەر سوپای ئیسرائیل و بە ئەنجامدەری کۆمەڵکوژی ناوزەندی دەکات. هاوکات دەڵێت، سوپای تورکیا هەرگیز هاوڕەوشتی سوپای ئیسرائیل نییە.

وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بەرەو گرژی زیاتر هەنگاو دەنێت و ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و سوپای ئەو وڵاتە بە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان ناوزەند دەکات.

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لەڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل سوپایەکی کۆمەڵکوژ و دوور لە بەهاو و ڕەوشتی مرۆڤایەتییە، بەرپرسیارن بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان و وێرانکردنی شارەکان، بەڵام سوپای تورکیا هەرگیز کاری لەو شێوەیەی ئەنجامنەداوە و ئەنجامیشی نادات، سوپای تورکیا هەرگیز هاوڕەوشتی سوپای ئیسرائیل نییە و "هەر کەسێک کار لەسەر ناوزڕاندنی سوپا و ئەفسەرانی بکات تووندترین وەڵاممان بۆیان دەبێت".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی تورکیا ڕاگرتنی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەڕای هێرشی تووندی بۆ سەر ئیسرائیل، ڕاگرتنی سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ