تیکتۆک بەشێوەیەکی کاتی لایڤی ئەپەکەی لە ئەندەنووسیا ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
تیکتۆک بەشێوەیەکی کاتی لایڤی ئەپەکەی لە ئەندەنووسیا ڕادەگرێت

دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ئەندەنووسیا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەندەنووسیا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و تیکتۆک بڕیاریدا تایبەتمەندی لایڤی ئەپەکە لە وڵاتی ئەندەنووسیا بۆماوەی چەند ڕۆژێک ڕابگرێت.

وێنە گەورەکە: بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن پۆلیس و مووچەی زۆری پەرلەمانتاران و زیادبوونی هەڵاوسان، خۆپیشاندان لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنووسیا و  چەندین شاری ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وتەبێژی تیکتۆک بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "بەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئەندەنووسیا، ئێمە بە شێوەیەکی خۆویستانە چەند ڕێکارێکی پاراستنی زیادەمان گرتووەتەبەر بۆئەوەی تیکتۆک وەک پلاتفۆرمێکی سەلامەت و شارستانی بهێڵینەوە، لەبەر ئەو هۆکارانەش لایڤی تیکتۆک بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە ئەندەنووسیا ڕاگیرا".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندەنوسیا یەکێکە لە گەورەترین بەکارهێنەرانی تیکتۆک لە جیهاندا، و زیاتر لە 100 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ