گەنجێک لە سلێمانی ئەپێکی داناوە تایبەتە بە یاساکانی کوردستان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەنجێکی شاری سلێمانی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتی دروستکردووە کە سەرجەم یاساکانی کوردستان و عێراقی تێدایە و هەموو هاووڵاتییەک دەتوانێت سوودمەندبێت لێی. 

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد حەسەن بە هاوکاری برایەکی ماوەی دوو ساڵە کار لەسەر دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت دەکات، ئێستا کارەکەیان گەیشتووەتە کۆتایی و هاووڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەکانی. 

زانیاریی زیاتر: ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە خاوەن زیرەکی تایبەتە و دەتوانیت هەر پرسیارێکی یاسایت هەبوو لێ بکەیت و ئەویش وەڵامت دەداتەوە. 

ئەمەش بزانە: ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لەسەر سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید کار دەکات و لەماوەیەکی نزیکدا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسیش زیاد دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ