
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ گفتوگۆکردن و ڕوونکردنەوە لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەچن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە شاندێک سەردانی بەغدا دەکات، کە پێکهاتوون لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا لەگەڵ نوێنەری چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری باج.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی، پێشتر شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق باسی داهاتی نانەوتیان کردبوو، بەڵام ڕێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک وردەکاری ماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا لە سەرچاوەکەی وەزارەتی داراییەوە زانیویەتی، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێک لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆ دەبنەوە تاوەکوو ڕوونکردنەوەیان لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان پێبدەن کە چۆنە و چەندە، ڕەنگە دانیشتن و کۆبوونەوەی دیکەش لەمبارەیەوە بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب

ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب

لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب

فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست




