حەماس کوژرانی محەممەد سینوار پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس کوژرانی محەممەد سینوار پشتڕاست دەکاتەوە

محەممەد سنیوار، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس کوژرانی محەممەد سینوار، فەرماندەی سەربازی بزووتنەوەکەی لە کەرتی غەززە پشتڕاست کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل کوژرانی ئەو فەرماندەیەی ڕاگەیاند.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ئیسرائیل نەخۆشخانەی ئەوروپی لە خان یونس لە کەرتی غەززە بۆردوومان کرد، ئەوکاتە ئیسرائیل ڕایگەیاند، محەممەد سینوار، سەرکردەی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ 10 هاوکاری لەو هێرشە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەست داوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەماس وردەکاری لەبارەی کوژرانی سینوار نەخستەڕوو، بەڵام وێنەیەکی ناوبراوی  شانبەشانی سەرکردەکانی دیکەی ناو بزووتنەوەکەی بڵاو کردەوە و بە " شەهیدی سەرکردە" وەسفی کردن.


زانیاریی زیاتر: محەممەد سینوار برا بچووکی یەحیا سینوار- بەرپرسی پێشووی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس بوو- دوای ئەوەی یەحیا سینوار لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کوژرا، محەممەد سینوار بووە فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەکە، پاشان لە 21-5-2025، کوژرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ