ئەو بەرپرسانەی یەمەن کێن کە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژران؟

شەیری بکە لە:
ئەو بەرپرسانەی یەمەن کێن کە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژران؟

ئەحمەد غالب ڕەهوی - سەرۆکوەزیرانی حووسییەکانی یەمەن کە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژرا

ئاڤا نیوز

 

لە هێرشێکدا کە ئیسرائیل بە "بێ پێشینە" ناوی دەبات، سەرۆکوەزیران و شەش وەزیری حکومەتی یەمەنی سەر بە حووسییەکانی کوشت، لەناو کوژراوەکانیشدا وەزیری دەرەوە هەیە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە یەمەن بۆردوومان کرد، دواتریش حکومەتی حووسییەکان کوژرانی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکیان لەمیانی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکی حکومەت لە ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەرچەندە تائێستا گرووپی حووسییەکانی یەمەن بە فەرمی تەنیا کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و زانیاریی دژبەیەک لەسەر وەزیرەکان بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ماڵپەڕی (عەرەبی جەدید)ی قەتەری پاڵپشت بە سەرچاوەکانی لە یەمەن، بڵاوی کردووەتەوە کە  لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێک کوژراون ئەوانیش بریتین لە:

 

ئەحمەد غالب ڕەهوی - سەرۆکوەزیران
جەمال عامر - وەزیری دەرەوە
هاشم شەرەفەدین -  وەزیری ڕاگەیاندن
عەلی سەیف - وەزیری کارەبا
محەممەد مەدانی - وەزیری ئیدارەدانی ناوخۆ
محەممەد عیاش - وەزیری گواستنەوە
محەممەد مەولد - وەزیری وەرزش و لاوان

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی حوسییەکان لە سەرۆکوەزیران، سێ جێگری سەرۆکوەزیران و 19 وەزیر پێکدێت، سەرۆکایەتیی یەمەنی سەر بە حوسییەکان ئاشکرای کردووە لەو هێرشەدا چەند  بەرپرسێکی دیکەش بە سەختی و مامناوەند بریندار بوون و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیکشی دان، بەبێ ئەوەی ناو و پۆستەکانیان ئاشکرا بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەهدی مەشات، سەرۆککۆماری یەمەن (حووسییەکان) لە بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا محەممەد مفتاح، جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران (لە حکومەتی حووسییەکان کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانی پێدانەنراوە) وەک سەرۆکوەزیرانی کاتیی یەمەن دەستنیشان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ