سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئاڤا: ئەمریکا بە 26 بارهەڵگر کەلوپەلە سەربازییەکانی لە بنکەی عەین ئەسەد دەگوازێتەوە
- هەواڵ
- 31 ئاب

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کە تایبەتە بە هێزەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمریکا لە ڕێگەی 26 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەوە کەلوپەلە سەربازییەکانی لە بنکەی "عەین ئەسەد" گواستووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمە کاروانی پێش کۆتایی چۆڵکردنی بنکەکە بێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو 2024 لە نێوان هەردوو لایەنی عێراقی و ئەمریکی واژۆ کرا، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش لە ئەیلوولی 2025 کۆتایی دێت، قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام ئەمریکا ژمارەیەکی هێزەکان لە هەرێمی کوردستاندا دەهێڵێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کاروانێکی نوێی هێزەکانی ئەمریکا بنکەی عەین ئەسەدیان بەجێهێشتووە و پێدەچێت کاروانی پێش کۆتایی بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاروانەکە پێکهاتبوو لە 26 بارهەڵگری گەورە کە بارکرابوون بە هامەر و ئۆتۆمبێلی فڕێدانی مین و کابینە، 20 بارهەڵگر بەرەو ئوردن چوون، چوار بارهەڵگر بەرەو هەولێر، دوو بارهەڵگریش بەرەو پارێزگای بەسرە ڕۆیشتن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار سەربازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، بەشێکی زۆر لەو سەربازانەی ئەمریکا لە عێراق، دەگوازرێنەوە بۆ بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەولێر، ژمارەی سەربازەکانیش لە زیاتر دوو لە هەزار سەربازەوە بۆ کەمتر لە 500 سەرباز لە هەولێر کەم دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب

ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب

لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب

فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست




