داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەڕێژەی 150% زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەڕێژەی 150% زیاد دەکات

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ داهاتی دەروازە سنوورییەکان بەڕێژەی 150% زیادیکردووە و لە هەشت مانگی ڕابردوو داهاتیان 1.5 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای بودجە پێویستە حکومەت داهاتی نانەوتی عێراق بۆ 28 ترلیۆن دینار بەرزبکاتەوە، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ داهات کە دەبوایە 14 ترلیۆن دینار بێت تەنیا پێنج ترلیۆن دینار بووە، جگەلەوەش ئێستا داهاتی نانەوتی تەنیا 11%ی کۆی داهات پێکدەهێنێت.

لێدوانی فەرمی: عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، بەستنەوەی بازگەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە ئامانج لێی گەرەنتی دادپەروەریی گومرگی، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و ڕێگرییە لە هاوردەکردنی بەرهەمی قەدەغەکراو، جگەلەوەش ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر، کۆمپانیا پێشێلکارەکان سێ ئەرکی دیکەی دەستەکەیانن و لە سەرجەمیاندا هەنگاوی باش نراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارەدانی گومرگی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی داهاتەو لەم ڕێگەیەوە ناتوانرێت یاری بە ماڵی گشتییەوە بکرێت، ئەوەش لە دەرئەنجامدا بە سوودی هاووڵاتیان دەشکێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ