نەتانیاهۆ: ئەبو عوبەیدەمان کردە ئامانج

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: ئەبو عوبەیدەمان کردە ئامانج

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی حەماس - جەزیرە

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکیاندا ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی حەماسیان بە ئامانج گرتووە. لەلایەکی دیکەوە، چەند میدیایەکی ئیسرائیلی و عەرەبی ڕایانگەیاندووە کە ئەبو عوبێدە لە هێرشەکەدا کوژراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 30-8-2025، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکە باڵەخانەیەکیان لە گەڕەکی ئەلڕەمال لە شاری غەززە بۆردوومان کردووە و ئەبو عوبەیدە،  یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی حەماسی تێدا نیشتەجێ بووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کوژرابێت.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، "ئێمە هێرشمان کردە سەر ئەبو عوبەیدە، وتەبێژەکەی حەماس، هیوادارم ئەو چیدیکە لە ناوماندا نەبێت، بەڵام ئەوەش بڵێم کە هیچ کەس لەلایەنی حەماسەوە نییە کە ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە."

زانیاریی زیاتر: چەند میدیایەکی ئیسرائیلی و عەرەبی ڕایانگەیاندووە، ئەبو عوبێدە لە هێرشەکەدا کوژراوە.

ئەمەش بزانە: تا ئێستا نە ئیسرائیل و نە حەماس، کوژرانی ئەبو عوبەیدەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ