ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوو لەزیادبوونە

شەیری بکە لە:
ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوو لەزیادبوونە

یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە عێراق

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا 647 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە، لەو ژمارەیە تەنیا سێ کاندیدی دوورخراوە بە بڕیاری دادگە گەڕێنراوەنەتەوە.

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستا کۆمیسیۆن بە هۆکاری جیاواز سەدان کاندیدی لە کێبڕکێ دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی یاسا دەبێت ناوی کاندیدەکان ڕەوانەی 13 دەزگای وردبینی بکرێت کە بریتین لە وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری و چەند لایەنی دیکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی ئەو لایەنانەی پێشتر باسکراون، ئەگەر ئاماژەیەک هەبێت پێویست بکات کاندیدێک دووربخرێتەوە ئەوا بڕیارەکە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان دەدرێت، هەر کاندیدێک پێیوابێت ستەمیان لێکراوە، مافی ئەوەی هەیە پەنا بۆ دەزگای دادوەری ببات و تانە لە بڕیارەکە بدات کە تەنیا ماوەی سێ ڕۆژ دوای بڕیارەکەی دوورخستنەوە دەرفەت هەیە تانە لە بڕیارەکە بدات یان حزبەکە جێگرەوەی بۆ دیاری بکات. دەسەڵاتی دادوەریش ماوەی 10 ڕۆژ بڕیار لەسەر تانەکە دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ