هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: "حوسێن مالیکی" نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: "حوسێن مالیکی" نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات

لۆگی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و وێنەی حوسێن مالیکی

ئاڤا نیوز

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیێنێت "حوسێن مالیکی" هیچ پەیوەندییەکی بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە  نییە و نوێنەرایەتی بۆچوون و ئاراستەکانی هاوپەیمانیێتیەکە ناکات.

پەیامی فەرمی: لە ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیێتیەکەدا هاتووە، "حوسێن مالیکی" هیچ پۆست و ڕۆڵێکی فەرمی لەناو هاوپەیمانیێتیەکەدا نییە و هەر لێدوان و هەڵوێستێک کە لەلایەن ناوبراوەوە بدرێت، گوزارشت لە سیاسەت و بۆچوونەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ناکات.

داواکاری فەرمی: هاوپەیمانیێتیەکە داوای لە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکان کردووە، کە وردبین بن لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا و دووربکەونەوە لە بەخشینی نازناوی نادروست بە کەسانێک کە هیچ پەیوەندییەکیان بە هاوپەیمانیێتیەکەوە نییە. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، هەر لایەنێک کە ئەم کەسە وەک نوێنەری هاوپەیمانیێتیەکە بناسێنێت یان بانگەشەی بۆ بکات، بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی دەکەوێتە ئەستۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ