زانیاریی نوێ له‌باره‌ی كوشتنی به‌رپرسانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی زانیاریی نوێ له‌باره‌ی كوشتنی به‌رپرسانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، مۆساد لەڕێگەی مۆبایلی پاسەوان و شۆفێری بەرپرسانەوە کاری لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی بەرپرسانی ئێران کردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، مۆساد لەڕێگەی مۆبایلی پاسەوان و شۆفێری ئەو بەرپرسانەوە شوێنەکەی زانیون و بەدوایانەوە بووە.

زانیاریی زیاتر: لە میانەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیان بەرپرسان و شۆفێر و پاسەوانەکانیشیان داوایان لێکرابوو مۆبایل بەکار نەهێنن، بەڵام شۆفێر و پاسەوانی بەرپرسانی ئێران پابەند نەبوون بە بڕیارەکە.

ئەوەش بزانە: ئیسرائیل لەسەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئامادەکارییەکانیان بۆ کردنە ئامانجی بەرپرسانی ئێران تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی پلانەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئۆپەراسیۆنەکانیان دواخستووە.

باکگراوند: لە ساڵی 2022ەوە مۆساد کاری لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی بەرپرسانی ئێران کردووە و بۆ ئەم کارەش پشتی بە مۆبایلەکانی ئەو کەسانە بەستووە کە لە دەوری بەرپرسانی ئێران بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ