قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەتوانن تاقیکردنەوەکان بە کوردی وەڵام بدەنەوە

شەیری بکە لە:
قوتابیانی زانکۆی کەرکووک دەتوانن تاقیکردنەوەکان بە کوردی وەڵام بدەنەوە

دیمەنی بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی زانکۆی کەرکووک

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە قوتابییانی کوردی زانکۆی کەرکووک ڕادەگەیەنێت، دەتوانن تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی وەڵام بدەنەوە.

وێنە گەورەکە: پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لە هەنگاوێکی شۆڤێنیدا بە نووسراوی فەرمی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە وانەوتنەوە و دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە قەدەغە کرد، بەبیانووی ئەوەی مەنهەجی خوێندن بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزییە؛ پێویستە دانانی پرسیار و وەڵامدانەوەش، تەنها بەو دوو زمانە بێت، ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تووندی لێ کەوتەوە و بە "نادەستووری و پێچەوانەی بنەماکانی یەکسانی" وەسف کرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی کرا. دوای چەند کاتژمێرێک بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکووک قسەی کردووە و سەرۆکی زانکۆ دڵنیایی داوە لەوەی، ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا جێبەجێ دەکات و لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی وانەکاندا، ئەوانەی بە زمانی کوردی وەڵام دەدەنەوە، هیچ کێشەیەکیان نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ