حووسییەکانی یەمەن چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

شەیری بکە لە:
حووسییەکانی یەمەن چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن

ئاڤا نیوز

گرووپی چەکداری حووسییەکانی یەمەن 11 ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە دەستگیر دەکەن و ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوەش داوای دەستبەجێ ئازاد کردنیان دەکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، 31-8-2025، حووسییەکانی یەمەن هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەریەکە لە یونسێف و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و 11 ئەندامی ئەو دوو ڕێکخراوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیان دەستگیر کرد، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانی فەرمی: هانس گروندبێرگ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن دوای ئیدانەکردنی ئەم کارەی حووسییەکان وتی،: "دەستگیرکردنی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێگای قبووڵ نییە و داوای پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی کارمەندەکان دەکەین'' .

گروندبێرگ، ئاماژەی بەوەش دا، جگە لەم 11 کەسەی دەستگیرکراون تاوەکو ئێستا 23 کارمەندی دیکە لە ژێر دەستی ئەو گرووپەدان کە لە ساڵی 2021 بۆ 2023 دەستگیرکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵمەتەی دەستبەسەرکردنی کارمەندانی ڕێکخراوە  نێودەوڵەتییەکان بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەرفراوانر کە ئەو گرووپە دوای تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی حووسییەکان و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی دەستیپێکرد و بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئەمانە تۆڕێکی 'سیخوڕی ئەمریکی-ئیسڕائیلی'ن لەژێر ناوی ڕێکخراوە مرۆییەکاندا کاردەکەن، بەڵام ئەو تۆمەتانە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕەتکراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ