شاندێکی ئیمارات گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ سەردانی مووسڵ دەکەن

شەیری بکە لە:
شاندێکی ئیمارات گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ سەردانی مووسڵ دەکەن

ئاڵای ئیمارات و هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

شاندێکی وڵاتی ئیمارات گەیشتە هەولێر و بە یاوەری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری مووسڵ دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: شاندەکەی ئیمارات بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەچنە شاری مووسڵ، مەبەست لە سەردانەکەیان کردنەوەی "مزگەوتی نووری"ـیە، ئەو مزگەوتەی بەسەرپەرشتی یونسکۆ کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ کرا و حكومەتی ئیمارات تێچووی نۆژەنكردنەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا ڕاگەیاند: شاندەکەی ئیمارات لە نوورە کەعبی، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە و شێخ سالم خالید قاسمی، وەزیری ڕۆشنبیری ئیمارات و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکدێت، شاندەکە بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستان دەڕۆنە مووسڵ. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شاندە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران عێراق بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی نووری، کەنیسەکانی ساعە و تاهیرە لە مووسڵ دەکەن

باکگراوند: مزگەوتی گەورەی نووری یەکێکە لە دیارترین مزگەوتەکانی مووسڵ، دوای کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە ساڵی 2014 خەلافەتی ڕێکخراوەکەی لەنێو مزگەوتەکەدا ڕاگەیاند، دواتر مزگەوتەکە و منارەی حەدبا تەقێندرانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ