هەوڵی ڕفاندنی کەسێکی دا و دواتر دەرکەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە

شەیری بکە لە:
هەوڵی ڕفاندنی کەسێکی دا و دواتر دەرکەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە

دەستگیرکردنی کەسێک لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە

ئاڤا نیوز

پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک کەسێک دەستگیر دەکەن، ئەو کەسەی سکاڵای کردووە وتویەتی هەوڵیداوە بمڕفێنێت. بەڵام دواتر دەرکەوتووە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە.

لێدوانی فەرمی: نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای وت، لەم چەند ڕۆژە هاونیشتمانییەک لای پۆلیسی دەربەندیخان سکاڵای کردووە وتویەتی کەسێک دوای کەوتووە و هەوڵیداوە بیڕفێنێت. دوای ئەوەی پۆلیس بەدواداچوون دەکەن ئەو کەسە دەدۆزنەوە و دەستگیری دەکەن ناوی ( أ، ح، ح ) خەڵکی هەرێمی کوردستانە.


نەقیب سەرکەوت ئەشڵێت: تۆمەتبار نێردرا بۆ پشکنینی پزیشکی لەوێ پشکنینەکەی دەرکەوت تۆمەتبار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە. دوای بەدواداچوون دەرکەوت لەسەر کەیسی ماددەی هۆشبەر جارێکی دیکە سزا دراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: بەپێی بڕیاری دادوەر بە ماددەکانی (267,432) و ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخان دەستگیرکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ