لە غەززە 348 کەس لە برسان مردوون

شەیری بکە لە:
لە غەززە 348 کەس لە برسان مردوون

گیان لەدەستدان بەهۆی برسیبوونەوەی لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

تا دێت دۆخی مرۆیی بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە خراپتر دەبێت و گیانلەدەستدان بەهۆی برسییەتییەوە بەرزتر دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن تا دێت خراپتر دەبێت و بەهۆی ئەم دۆخەی لەو کەرتە خوڵقاوە تا ئێستا دەیان منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش کاردانەوە و توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ڕایانگەیاند: بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی بریسکردن تاوەکو ئێستا 348 کەس گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا 127ـیان منداڵن.

 
 ئەمەش بزانە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی داوای هەنگاوی بەپەلە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە مرۆییە مەترسیدارەی کە لەو کەرتە هاتووەتەوە ئاراوە.
 
لەلایەکی دیکەوە: بەرنامەی خۆراکی جیهانی بڵاویکردەوە، زیاتر لە 300 هەزار منداڵ لە ژێر مەترسی بەدخۆراکیدان و یەک لەسەر سێی دانیشتوانی غەززە چەند ڕۆژێک بەبێ خواردن ژیان دەکەن هاوکات خەڵکی غەززە مانگانە پێویستیان بە 62 هەزار تۆن پێداویستی سەرەتایی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ