لە كەلار كەسێك بە چەقۆ دەكوژرێت و بكوژیش بە برینداری دەستگیردەكرێت

شەیری بکە لە:
لە كەلار كەسێك بە چەقۆ دەكوژرێت و بكوژیش بە برینداری دەستگیردەكرێت

وێنەی گەنجە کوژراوەکەی کەلار

ئاڤا نیوز


پۆلیسی گەرمیان، گەنجێك بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بە چەقۆ دەستگیر دەكات و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە كراوەتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: شەوی ڕابردوو، لە قەراغ ڕووباری سیروان لە شارۆچكەی كەلار، شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج ڕوویدا و یەكێكیان ئەوەی تریان دەكوژێت و خۆیشی بریندار دەبێت و بە برینداری دەستگیر دەكرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، ئەو گەنجەی بە چەقۆ كوژراوە ناوی ڕێكار عوسمانە و لەدایكبووی ساڵی 2007ـە و دانیشتووی گەڕەكی گۆرانە لە شارۆچكەی كەلار.

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی گەرمیان ڕوونیشی كردووەتەوە، لە شەڕەچەقۆكە بكوژ بریندار بووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزاكانی عێراقی لە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستگیركراوە و چارەسەریی برینەكەشی دەكرێت، هاوكات پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە كراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ