ناوی موڵکە تۆمارکراوەکانی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ناوی موڵکە تۆمارکراوەکانی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا دەکرێت

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

چەندین موڵکی شاسوار عەبدولواحید لە دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، وتەبێژی دەستەش دەڵێت: 'بەشێک لە موڵکەکان لەسەر ناوی خۆی و بەشێکی دیکەش لەسەر ناوی کۆمپانیاکانی تۆمارکراون'.

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 'بەشێک لە موڵکەکان لەسەر ناوی خۆی و بەشێکی دیکەش لەسەر ناوی کۆمپانیاکانی تۆمارکراون'.

زانیاریی زیاتر: پڕۆژە و موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید لە دەستەی وەبەرهێنان تۆمارکراون و مۆڵەتیان پێدراوە، بەمجۆرەن.

- پڕۆژەی نالی ستی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا، بە ژمارە 15 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی مۆڵەتی پێدراوە.

- پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا، بە ژمارە 49 مۆڵەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی پێدراوە.

- پڕۆژەی کوردستی لەسەر ناوی کۆمپانیای نالیا و شاسوار عەبدولواحید، بە ژمارە 134 لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی پێدراوە.

- پڕۆژەی شاری چاڤی گەشتیاری لەسەر ناوی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری، بە ژمارە 418 لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتی پێدراوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتێک موڵکەکانی نالیا دەخرێنە فرۆشتنی ئاشکرا 'موزایەدە'ەوە، کاتێک لەلایەن لیژنەوە  خەمڵاندنیان بۆ بکرێت، ئەو لیژنەیەش نابێت لە حەوت کەس کەمتربێت و دوای خەمڵاندنەکەیان نووسراو بۆ لیژنەی فرۆشتن بەرزدەکەنەوە، ئەو لیژنەی فرۆشتنەش نابێت لە حەوت کەس کەمتربن و دوای ئەوەی خەمڵاندنەکەیان پەسەندکرد دەیخەنە پێش وەزیری دارایی و ئابووری، پێویستە وەزیری دارایی و ئابووریش واژۆی لەسەر بکات.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: دوای ئەوەی وەزیر دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر فرۆشتنەکە کرد، ئەو کاتە کاتی موزایەدەکە ڕادەگەیەندرێت، لە ماوەی 15 تا 30 ڕۆژدا دەخرێتە فرۆشتنی ئاشکرا 'موزایەد'ەوە و دەفرۆشرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ