ژمارەیەک كامێرای چاودێریی تیژڕۆیی لە ئیدارەی زاخۆ دەكەونە كار

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک كامێرای چاودێریی تیژڕۆیی لە ئیدارەی زاخۆ دەكەونە كار

یەکێک لە کامێراکانی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لە هەفتەی داهاتووەوە، ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەونە كار و بەفەرمی سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە 7ـی ئەیلوولی 2025، ژمارەیەک کامێرای گەڕۆک و جێگیر لە چەند ڕێگایەکی دەڤەری زاخۆ دەکەونە کار.

زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی زاخۆ شوێنی دانانی كامێراكانی چاودێری تیژڕۆیی دیاریكردووە كە ژمارەیەك كامێرای جێگیر لەسەر ڕێگەی سەرەكیی قەزای باتیفا، ڕێگەی دەركار، ڕێگەی سەرەكی عەباسیك بەرامبەر دریم سیتی و شەقامی دێرەبین، دانراون و لە ڕۆژی 7ـی ئەیلوولەوە بەفەرمی سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن. هاوكات ڕێگەی سەرەكیی نێو زاخۆ و ڕێگەی هیزاوا، كامێرای گەڕۆكیان لێ دادەنرێت و سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی لە جۆری پۆینت تو پۆینت و گەڕۆك، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفەرمی كەوتنە كار و سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ