چوار سەرۆکایەتییەکە ڕێککەوتن یاسای حەشدی شەعبی بۆ خولی داهاتوو دوابخرێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە وێنەیەکدا دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕێککەوتن لەسەر دواخستنی یاسای حەشدی شەعبی و کشانەوەی لە پەرلەمان. ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، ئەم بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی و دوورخستنەوەی عێراق لە هەر گرژییەک لە ناوچەکەدا.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەیاسای نوێی حەشدی شەعبی لە 18 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا و دژایەتیکردنی بۆ پەسندکردنی یاساکە. دواجار عێراق پاشەکشەی کرد و یاساکەی کشاندەوە.
لێدوانی فەرمی: عودەی خدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، دواخستنەکە بە واتای گواستنەوەی دێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو نەک هەڵوەشانەوە، چونکە ئەم کارە هەرگیز ڕوونادات، گرنگ نییە چەندە فشارەکان زۆر بن و ئارەزووەکان چۆن بن، جا ناوخۆیی بن یان دەرەکی.
هۆکارە زانراوەکان: یاساکە کێشەیەکی زۆری دروستکردبوو بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان لەسەر پێکهاتە و ڕۆڵی داهاتووی حەشدی شەعبی. هەندێک لایەن دەیانویست تێکەڵ بە سوپای عێراق بکرێت، بەڵام هەندێکی دیکە دژی ئەمە بوون، هاوکات فشاری ئەمریکاش کاریگەری هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا بەئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ پەسەند کردنی یاسای نوێی حەشدی شەعبی دەربڕیبوو، پێیوابوو ئەم پڕۆژەیاسایە دەبێتە هۆی بەدامەزراوەییکردنی هەژموونی "ئێران و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان، کە ئەمەش سەروەریی عێراق لاواز دەکات."
باکگراوند: حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 بە بڕیاری حکومەت و وەک وەڵامێک بۆ فتوای "جیهادی کفایی" کە لەلایەن مەرجەعی باڵا عەلی سیستانییەوە دوای کەوتنی مووسڵ درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست