پرۆژەی ڕووناكی گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی

شەیری بکە لە:
پرۆژەی ڕووناكی گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی

وێنەی شاری سلێمانی و لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری، گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی و 602 مۆلیدەی ئەهلیش كوژێندراوەتەوە.

وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستانە، بەراورد بە پێشتر 80%ی هاونیشتمانیان پارەی کەمتر بە کارەبا دەدەن، تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و بوونەتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری، ئەو گەڕەكانەشی مانگی ڕابردوو كارەبای مۆلیدەیان بەكارهێناوە، پێویستە پارەی مۆلیدەكان پاكتاو بكەن، چونكە مۆلیدەکان چیتر كارناكەن.

پەیوەست بەم بابەتە: بەشێك لە گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی، كە مانگی ئابی ڕابردوو، كۆتا مانگ بوو كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەكاربهێنن، پێویستە بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 11 هەزار تاوەكو 12 هەزار دینار بدەن، بەو پێیەی مۆلیدە لە مانگێكدا لەنێوان 275 كاتژمێر بۆ 300 كاتژمێر كاریان كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ