بڕیارێک لە زانکۆی سەڵاحەددینەوە؛ میوان و هاوڕێ قەدەغەیە

شەیری بکە لە:
بڕیارێک لە زانکۆی سەڵاحەددینەوە؛ میوان و هاوڕێ قەدەغەیە

سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر

ئاڤا نیوز

زانکۆی سەڵاحەددین بریارێک لە بەرژەوەندی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا دەردەکات و ڕایدەگەیێنێت، بارودۆخی ئەو قوتابیانە لەبەرچاو گیراوە. هاوکات، بڕیاریش دراوە کە هیچ کەسێک بۆی نییە بچێتە نێو هۆڵی گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دکتۆرا.

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵانی ڕابردوودا، قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لەکاتی گفتوگۆی توێژینەوەکانیان خانەوادە و هاوڕێ و میوانیان دەبردە ژوورەوە، بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە بڕیارێک ئەمەی قەدەغە کرد و گشتاندنی بۆ هەموو زانکۆکان نارد.

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 1-9-2025، د. کامەران یونس محەممەد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین لەڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی سەردانیکردنی خێزان و میوان و هاوڕێ جگە لەو قوتابییانەی لە پڕۆسەی نووسیندان، هیچ کەسێک بۆی نییە بچێتە نێو هۆڵی گفتوگۆی زانستیی ماستەر و دکتۆرا.

سامان عەبدوڵڵا وتیشی، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاونیشتمانیان و قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا، داوەتکردن و چوونە چێشتخانە قەدەغە کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ