ماکرۆن: هیچ هەوڵێک ڕێگریی لە کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ناکات

شەیری بکە لە:
ماکرۆن: هیچ هەوڵێک ڕێگریی لە کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ناکات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی تایبەت بە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت، هیچ هەوڵێک ڕێگریی لەم کۆنفرانسە ناکات.

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشكرای دەکات، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە قسەی کردووە، لە 22ـی ئەیلوول بڕیارە لە نیویۆرک هاوسەرۆکایەتیی "کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل" بکەین، دەشڵێت ئامانجامان کۆکردنەوەی زۆرترین پشتیووانیی نێودەوڵەتییە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، هاوکات هیچ هەوڵێک ناتوانێت ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە بکات.

بەتەنیشت ئەم بابەتە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریدا کە ڤیزا بە بەرپرسانی فەلەستین نەدات بۆ بەشدارییکردنیان لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەرامبەردا فەرەنسا دەڵێت، ئەمە قبووڵکراو نییە، داواش دەکات ئەم ڕێکارە هەڵبوەشێندرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ