دادگەی فیدراڵی دادبینی بۆ کەیسی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات
- عێراق
- 31 ئازار

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی دادبینی بۆ کەیسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی کوردستانیش دەڵێت، ئەوان ڕێگرییان لە ئاوارەکان نەکردووە و کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی هەن بۆ مانەوەیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی چوار پرس کۆدەبێتەوە و دوانیان پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە. یەکێک لەوان سکاڵایەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە لەبارەی "ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان" لە کەمپەکانەوە بۆ شارەکانی عێراق کە لەسەر هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە و داوا دەکات تاوەکو مانگی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەمیان بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی سەعید، بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمە ڕێگریمان نەکردووە و بڕوامان بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی سەرجەم ئاوارە و پەنابەران ھەیە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان".
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی توێژینەوە و بەدواداچوونەکانی ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان، نەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکاری ھەڵپەسێردراوی وەک؛ نەبوونی ئارامی و سەقامگیری، خزمەتگوزاری و دەرفەتی کارکردن، کێشە عەشائیری و یاساییەکان، بوونی گروووپی میلیشیایی چەکدار لە زێدی ڕەسەنی ئاوارەکان و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی دەستوور گەڕانەوی ئاوارەکان بە زۆرەملێ نابێت، ئاوارەکان لەبەر چەند هۆکارێک ئامادەنین بگەڕێنەوە، لەوانە؛ نائارامی ناوچەکانیان، حکومەتی عێراق پابەندی بەڵینەکانی نەبووە و ئاوارەکانی قەرەبوو نەکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی 20 هەزار کەیسی قەرەبوو لە شنگال تەنیا 20 کەس قەرەبووکراونەتەوە. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 902 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، 630 هەزاریان ئاوارەی عێراقین و لە 20 کەمپی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن:
- 239 هەزار و 985 ئاوارە لە شەش کەمپی هەولێرن.
- 131 هەزار و 624 ئاوارە لە دوو کەمپی سلێمانین.
- 258 هەزار و 453 ئاوارە لە 15 کەمپی دهۆکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە