ئیمارات: لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە کاریگەری دەکاتە سەر ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی

شەیری بکە لە:
ئیمارات: لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە کاریگەری دەکاتە سەر ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی

عەبدوڵڵا بن زاید بن سوڵتان ئەلنەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لەسەر هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە ئیمارات هۆشداری داوەتە ئیدارەی ئەمریکا و دەڵێت، کاریگەری دەکاتە سەر ڕێککەوتنی ئیبراهیمی.

چیرۆکی سەرەکی: وەک وەڵامێک بۆ دانپێدانانی چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بە دەوڵەتی فەلەستین ئیسرائیل بیر لە لکاندنی بەشێکی زۆری کەرتی ڕۆژئاوا دەکاتەوە و ترەمپیش ڕەنگە تاکە کەس بێت کە بتوانێت ڕێگری لێبکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئیماراتی بە ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پلانەکەی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا جێبەجێ بکرێت زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی ئیماڕات و ئیسرائیل دەگەیەنێت.

ئەمەش بزانە: لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی، ترەمپ دووجار ڕێگری لە هەوڵی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا کردووە، بەڵام ئەمجارە تائێستا هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە نەبووە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی وایە، پلانەکەی ئیسرائیل کارکردنی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئاڵۆز دەکات و هەلی بەشداریکردنی سعوودیە لە ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لاواز دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە حکومەتی ئیسرائیلی وتووە، ئەمریکا دژایەتی پلانەکەی ئیسرائیل ناکات و ڕێگریشی لێ ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ