سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو دەکاتەوە

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ)، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بلاو كردەوە.

پەیامی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.

هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.

یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ