هۆکاری ڕاگرتنی هێرشی "میلیشیاکانی ئێران" بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 2 نیسان

ژمارەیەک تانکی سوپای ئەمریکا - وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
بەگوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوەیە کە زیانێکی زۆریان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا هێرشی کردە سەر نزیکەی 80 ئامانجی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا، زیانێکی زۆری پێگەیاندن، لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و کارگەی دروستکردنی درۆن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی ئێران تاوەکو هێرشی گرووپە چەکدارەکان تووند بووایە ئەمریکاش تووندتر وەڵامی دەدایەوە، ئەوەش زیانی زۆری پێدەگەیاندن، بەتایبەت دوای کوژرانی چەند فەرماندەیەکی باڵای گرووپە چەکدارەکان.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئیحسان شەممەری شرۆڤەکاری سیاسی پێی وایە، بڕیاری ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیاتر ئێرانییە تاوەکو بڕیاری خۆیان، تاران پێی وایە بەردەوامی هێرشەکان لە عێراق لە بەرژەوەندیی خۆیدا نییە، بەو واتایەی گوشار لەسەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکات لەبەرامبەر "ڕکابەرێکی دەمارگیر" وەکو دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە