
نەمام چاندن لە سنووری هەولێر- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی چاندنی نەمام بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەهەرێمی كوردستان بەردەوامە، تاكۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 100 هەزار نەمام لەهەولێر دەچێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی مانگی سێیی ئەمساڵ 50 هەزار دار و گوڵ، لە سنووری پارێزگای هەولێر چێنراون، تا کۆتایی ئەمساڵ بەگوێرەی وەرزەکان ڕێژەکەی بۆ 100 هەزار نەمام بەرز دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە %20، ئامانجەکە ئەوەیە ڕێژەی سەوزایی بگاتە ستاندارد و لە %30 نزیک ببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: "بە گوێرەی پلانێک 10 هەزار داری سنەوبەر لە شەقامی 100 مەتری، سنووری شارەوانی شەش، پارکی هەوار و گەڕەکی هەولێری نوێ دەچێنرێن و هەڵمەتی چاندنی نەمام لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری بەردەوام دەبێت."ڕێببین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: ئەو دارانەی دەچێنرێن بریتین لە سنەوبەر، داری حەواس، سەردی عەمودی، داری سیسەم برەخت و تەتۆنیا.
باکگراوند: لە نەمامگەکانی هەولێر ساڵانە 100 هەزار دار و زیاتر لە 150 هەزار گوڵ بەرهەمدەهێنرێن، %75 ی ئەو دار و گوڵانە لە هەولێر دەچێنرێن بەشەکەی دیکە بۆ قەزاکانی دەورووبەر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
26 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان