وێنەی دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئامادە بکرێت و دواتر بۆ بەغدا بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەم هەفتەیە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەگان لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت، هەر لەم هەفتەیە لیستەکە دەنێردرێتە بەغدا.
بۆچی گرنگە: عێراق 22ـی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات، هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچەی مووچەخۆران ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی، بڕیارە لەمەودوا مووچە لە سەرجەم کێشەکان جیابکرێتەوە و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو 25 ئەم مانگە مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەی خۆران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو