لە بەغدا گۆڕینی کاتەکانی دەوام کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی قەرەباڵخی شەقامەکان نەکردووە
- عێراق
- 15 نیسان
جەنجاڵی شەقامێکی بەغدا - عەرەبی جەدید
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەبەستی کەمبوونەوەی قەرەباڵخی کاتەکانی دەوامی فەرمانبەرانی بەشێوەی ئەزموونی بۆ ماوەی سێ مانگ گۆڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا قەرەباڵخی کەم نەبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانکاری کاتەکانی دەوام بەمشێوەیەن، یەکەم کاتژمێر 07:00ـی بەیانی بۆ 02:00ـی پاشنیوەڕۆ، یان کاتژمێر 08:00 بۆ 03:00ـی پاشنیوەڕۆ، یان کاتژمێر 09:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 04:00ـی پاشنیوەڕۆ، یان کاتژمێر 10:00 بۆ 06:00 ئێوارە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکانە، بەتایبەتیش لە بەغدا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوتەی دانیشتووانی بەغدا، لە یەکەم ڕۆژی دەوام بە پلانە تازەکە، قەرەباڵخی شەقامەکان زیاتر بووە نەک کەمتر، هەر لە کاتژێر 07:00ـی بەیانییەوە قەرەباڵخی لە شەقامە سەرەکییەکان دروست بووە، پشێویشی لەکارکردن لە فەرمانگەکان دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: سامر سەعدی، فەرمانبەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران نیگەرانیی خۆیان لە گۆڕانکاری کاتەکانی دەوام دەربڕیوە، پێی وایە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکان نەبووە، داوا دەکات حکومەت لەو بڕیارەی پاشگەز ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات