
هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و بەمەش نزیکەی دووهەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ هێرشی کرایەسەر و قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند "هێرشەکە بە درۆن بووە و چەند کەسێک بە سووکی بریندار بوون". بە گوتەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتیەکان و کارەبا، هێرشەکە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە.
لێدوانی فەرمیی: هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی دووهەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا. وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و کارەبا وا دەڵێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات