
بەردانەوەی ئاوی دووكان- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت، یەکەی زیاتریان لە دەریاچەی دووکان كار پێ کردووە، بۆیە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەورووبەری بێئاو دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، ئەمەش وایکرد لە دەریاچەی دووکان ئاوێکی زۆر بەربدرێتەوە بۆ پڕکردنەوەی بەرهەمی کارەبا، بەمەش تاوەکو ئاساییکردنەوەی دۆخی کێڵگەکە پێدانی ئاوی پاک بە ماڵان دەوەستێت.
لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێڵی یەک و دووی دەریاچەی دووکان وەستاوە، بەو هۆیەوە %70ـی گەڕەکەکانی سلێمانی، لە دووکان، چەمچەماڵ، تەکیە، پیرەمەگروون و قەزا و ناحیەکانی دەورووبەر، بەردانەوەی ئاو دەوەستێت".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە سەیرانگەکانی دووکان کردووە، پاشماوەی زۆر لە نێو دەریاچەکە کۆ بووەتەوە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ وەستانی بەردانەوەی ئاوی پاکی ماڵان.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان