
وێنەی چەند ژنێکی غەززەیی کە منداڵێکیان بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل گیانی لەدەست داوە وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن بڕوای وایە ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید نییە و بە تووندی دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلن بۆ سەر ڕەفەح.
بۆچی گرنگە: لە حەوت مانگی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە 35هەزار کەس لە غەززە کوژراون. ئیدارەی بایدن لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانی، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی گەورە بووەتەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و بەشێک لە ڕەخنەگران و خەڵکی ئەمریکا، کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە غەززە بە جینۆساید دادەنێن.
لێدوانی فەرمی: "ئێمە پێمانوایە ئیسرائیل دەتوانێت کاری زیاتر بۆ سەلامەتی خەڵکی سڤیل بکات و لەو بڕوایەدا نین ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆساید بێت"، جەیک سۆڵیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای گوت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سۆڵیڤان دەڵێت، کۆشکی سپی لە هەوڵێکی جددیە بۆ بەجێگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بە هەموو شێوەیەک دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیلن بۆ سەر ڕەفەح لە باشووری فەڵەستین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات