سەرۆکی دادگەی فیدراڵی: دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن
- کوردستان
- 2024-05-15

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دەبێت هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی هەموو لایەنەکان و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ سێشەممە، جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆكی دادگەی فیدراڵی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆكی دادگەی فیدراڵی ڕایگەیاند: "دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداریی هەموو لایەنەکان ئەنجام بدرێت و تەواوی ڕێوشوێنەكانیش بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لە بەڕێوەچوونیدا دەستەبەر بكرێن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 10ـی مانگی شەشی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام پارتی و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی پێکهاتەکان بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان و شێوازی بەڕێوەچوون و کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەران.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و لەسەر سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان