
کێڵگەیەکی نەوتی عێراق- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، پێنچ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لە مانگی ڕابردوودا، عێراق بڕی پێنج ملیۆن و 806 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ ئەمریکا هەنارده کردووە، بە قەبارەی 187 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا".
زانیاریی زیاتر: "عێراق دوای کەنەدا، مەکسیک و سعوودیە، چوارەم هەناردەکاری نەوتی خاوە بۆ ئەمریکا، لە ئاستی وڵاتان عەرەبییش، ڕیزبەندیی دووەمی گرتووە". بەڕێوەبەرایەتییەکە وادەڵێت.
ئەوەی پێویسته بیزانیت: بەراورد بە مانگی نیسان، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، لە مانگی ئایار کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: زۆربەی داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوتەوە دەست دەکەوێت، کەمبوونەوە و زیادبوونی فرۆشی نەوت و دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو