
سەردانی ئەردۆغان بۆ بارەگای جەهەپە- وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای 18 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان توڕەیی لە جەهەپە دەشکێنێت، بانگهێشتانمەی ئۆزگور ئۆزەل قبووڵ دەکات و سەردانی پارتە ڕکابەرەکەی دەکات.
وێنە گەورەکە: لە سەرو بەندی نووسینەوەی دەستوری نوێی تورکیا، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا(ئاكپارتی) هەنگاوەکانی نزیک بوونەوەی لە ئۆپۆزسیۆن نزیک دەکاتەوە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئاڤازانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئاکپارتی و جەهەپە باس لە پرسی دانانی قەییووم لە شارەوانییەکانی دەم پارتی کراوە،کە پرسێکی گرنگی دەم پارتییە لە تورکیا و باکووری کوردستان.
باکگراوند: 18 ساڵ لەمەوبەر ئەردۆغان لەکاتی کردنەوەی باڵەخانەی جەهەپە سەردانی ئەو پارتەی کردووە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
"جەهەپە قەرزاری دەم پارتییە"
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤانیوز، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادار، دەم پارتی دەنگی بۆ جەهەپە کۆکردووەتەوە و وایکردووە لە شارەوانییە گەورەکانی ئیستەنبووڵ، ئەدەنە، ئەنقەرە و شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا براوە بێت.
"شارەوانی جۆلەمێرگ دەبێت بە دەنگدان یەکلایی بکرێتەوە"
جەهەپە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئاکپارتی ، پرسی دانانی قەییوومەکان لەگەڵ ئاکپارتی باس کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان دەست ئاڤانیوز کەوتووە" داوای کردووە شارەوانی جۆلەمێرگ بە دەنگدان یەکلایی بکرێتەوە و نەک ڕاستەخۆ بە قەییوومەکان بدرێت".
دەم پارتی بۆ ئەمە چی دەڵێت؟
ئاڤا نیوز لەسەر ئەو پرسە پرسیاری لە دەم پارتی کرد، مێهمێت کەماچ پەرلەمانتاری دەمپارتی گوتی: "ئەگەر بکرێتە دەنگدان دەچێتە بواری بڕیارێکی یاسایی و لە بەرژەوەندی دەم پارتی دەبێت".
نزیک بوونەوەی جەهەپە و ئاکپارتی کاریگەری بەسەر دۆزی کورد دەبێت؟
کۆچ بۆ ئەمە گوتی: "ئەگەر جەهەپە بە هەمان سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام بێت و داوای دادپەروەری و یەکسانی بکات، ئەو لێک نزیک بوونەوەیە ئەرێنی دەبێت، بەڵام ئەگەر بە هەمان سیاسەتی دەسەڵات کاربکات، هیچ سوودێکی نابێت".
عومەر فاروق گارگەریلی ئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕای وابوو"نزیک بوونەوەی ئەو دووپارتە بە تێپەرینی کات کاریگەرییە ئەرێنییەکانی نیشان دەدات".
ئامانجی ئاکپارتی زیادکردنی دەنگە بۆ دەستووری نوێی تورکیا؟
یەکێک لە ئەگەرەکانی دیکە ئەوەیە، ئاکپارتی دەیەوێت بۆ نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا دەنگی جەهەپەش بەدەست بێنێت، دەم پارتیش ڕای وایە " ئەگەر کارێکی لەم شێوەیە بکرێت تورکیا دەستوورێکی نوێی ناتەواوی دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل