
یەکێک لەو شەقامانەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوونی کارەبا و پچڕانی بە بەردەوامی، لە پارێزگاکانی زیقار و دیالە بەشێک لە هاووڵاتیان خۆپیشاندان دەکەن و ژمارەیەک ڕێگەیان داخستووە.
وێنە گەورەکە: بەم گەرمای هاوینە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە بەشێکی ناوچەکانی عێراق 10 بۆ 11 کاتژمێر دابەزیوە، لەگەڵ ئەمەشدا پچڕانێکی زۆری هەیە و ڕۆژانە دەگاتە 20 جار.
چی ڕوودەدات: بەپێی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران ڕێگەیەکی سەرەکی و چەند شەقامێکیان لە باشووری شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار و دەوروبەری بە سووتاندنی تایە داخستووە و، داوای خزمەتگوزاری دەکەن بەتایبەت کارەبا.
لەلایەکی دیکەوە: دەیان کەس لە قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە دژ بە کەمی خزمەتگوزارییەکان و کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و نەبوونی ئاو ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ڕێگای بەغدا – کەرکووکیان داخستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاكانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێک لە ناوچە و شارەکان پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت، تا دێت کێشەی کەمی کارەبا زیاد دەکات و هاووڵاتیان بەدەست قەیرانەکەوە دەناڵێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە