لێکتێگەیشتنی نێوان ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر فاوندەیشن واژۆ کرا
- کوردستان
- 13 تەممووز

ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە
ئاڤا نیوز
ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC، لەگەڵ قەتەر فاوەندەیشن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: بە چاودێریی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC، ئەمڕۆ شەممە 13-7-2024 لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی بەشداری خولێکی شەش مانگەی بەخشییە چوار هەزار و 200 گەنجی ناوخۆ و تاراوگە. هاوکات یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ قەتەر فاوەندەیشن واژۆکرا.
بۆچی گرنگە: قەتەر فاوەندەیشن تا ئێستا سەدان پڕۆژەی پەروەردەیی لە قوتابخانە تا زانکۆکانی چەندین وڵات ئەنجامداوە، یەکەمجارە ئەو دامەزراوەیە دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان کاری بەیەکەوەییان دەبێت.
بابەت ستراتیژییەکان: بە چاودێری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و فاتمە ئەلمەهدی، لە قەتەر فاوەندەیشن واژۆکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێکتێگەیشتنەکە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی قوتابیانی زانکۆ و ڕاهێنانیان لە وڵاتی قەتەر لەبوارە جیاوازەکانی زانستی و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوو بە پلانی ورد گەنجانی ئۆفیسەکەیان ڕاهێنانیان بە گەنجان کردووە و "فۆکەسی سەرەکی ئێمە پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانە" و هاوکات ڕایگەیاند: گرنگیدان بە گەنجان یەکێک بووە لە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بۆ ئێمە".
لە لایەکی دیکەوە: پێش واژۆکردنی یاداشتەکە، حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیی بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیی گەنجان خستوویەتیەڕوو، ڕایگەیاند: گەنج فاکتەرێکی گرنگە بۆ داهاتوو، ئێمەش وەکو قەتەر بەرنامەمان ئەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە بە تواناو لێهاتوویی گەنجان بدەین".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران