
شەقیقە، یان سەرئێشەی لەڕادەبەدەر، دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆری سەر
ئاڤا نیوز
بەشێکی خەڵک ڕۆژانە بەدەست ئازاری شەقیقەوە دەناڵێنن، هەندێکجار کار دەگاتە ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکەن، لەم بابەتەدا چەند ڕێگەیەکی ئاسانتان بۆ دەخەینەڕوو، تاوەکو لە ماڵەوە بە ئاسانترین شێوە خۆتان لە ئازاری شەقیقە بپارێزن.
وێنە گەورەکە: شەقیقە، یان سەرئێشەی لەڕادەبەدەر، دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆری سەر و هەندێکجار سکچوون و ڕشانەوەشی بەدوادا دێت.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لەکاتێکدا دەرمانەکان یارمەتیدەرن، بەڵام گۆڕینی شێوازی ژیان و چارەسەرانەی لە ماڵەوە دەتوانی بیانکەیت و بەکاربهێنیت وەک خواردنی زەنجەفیل، وەرزشی تایبەت، زەیتی سروشتی و یۆگاش دەتوانن چارەسەربن.
چارەسەرکان بەم شێوەیەن:
یەکەم: گوشارخستنە سەر خاڵە تایبەتەکانی جەستە، وەک بۆشایی نێوان پەنجەی گەورە و پەنجەی ئاماژە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
دووەم: دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ناتەندروستەکانی وەک گۆشتی لە قوتووکراو، خواردنەوەی کحول، شوکولاتە و کافاین.
سێیەم: خواردنی تۆزی زەنجەفیل دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە و سکچوون.
چوارەم: ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە.
پێنجەم: هەڵمژینی زەیتی وەک لاڤاندەر، نەعنا، یان بەیبوون دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی شەقیقە.
شەشەم: دانانی کەرەستەی فێنک یان گەرم بۆ سەر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر شەقیقە زۆر ڕووی دا یان کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبوو، ڕاوێژ بە پزیشک بکە، پزیشکی پسپۆڕی سەرئێشە دەتوانێت ئامۆژگاری و چارەسەری تایبەت یان ئەگەر پێویستی کرد دەرمانی پێشکەش بکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا