
ئاڤا نیوز
شێرپەنجەی چاو، جۆرێکە لەو نەخۆشییە دەگمەن و مەترسیدارانەی تووشی چاو دەبێت. ئاڤانیوز زانیاریی ورد و تایبەت لەبارەی نەخۆشییەکە و ژمارەی تووشبووانی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
بۆچی گرنگە: یەکێکە لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی بە درەنگ چارەسەرکردنی، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین و هەندێجار دەرهێنانی چاوی نەخۆش.
وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی چاو تووشی ( پێڵوی چاو، ماسوولکەی چاو، دەمار و ملوولەکانی خوێن، تۆڕی چاو و سپێنەی چاو) دەبێت. چاو بۆ دەرەوە دەردەپەڕێنێت و بەرەو خانەکانی مێشکیش تەشەنە دەکات.
لێدوانی تایبەت: پڕۆفیسۆر یەکتا شیندول، خەڵکی باکووری کوردستانە و سێ ساڵە لە هەولێر کار دەکات، بۆ یەکەمجار چەند زانیارییەک لەبارەی نەخۆشییەکە لە کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ئاشكرا دەکات و دەڵێت: زۆرترین ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن، منداڵانی تازە لەدایکبوو و کەسانی سەرووی 50 ساڵن".
نیشانەکان: گرێیەک لەسەر پێڵووی چاو دروست دەبێت و جارجارە تووشی ئیلتیهابات و خوێنبەربوون دەبێت، یاخود بینین لاواز دەبێت، هەروەها کەسی تووشبوو هەست بە جووت بینین دەکات، هەندێکجاریش خێل دەبێت، لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات.
هۆکارەکان: زۆری تیشکی خۆر و بەرزی پلەی گەرمی لە هۆکارە سەرەکییەکانن بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگاکانی عێراق تووشی ئەم نەخۆشییە بن.
چارەسەرەکان: نەشتەرگەری و لابردنی گرێیەکە چارەسەری سەرەکییە. لە ئەگەری تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە و دروستکردنی مەترسی لەسەر بەشەکانی دیکەی چاو، چاوەکە دەردەهێنرێت و چاوێکی شووشەیی لە شوێنی دادەنرێت.
بۆ دایک و باوکان: بۆ ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، ئەگەر کاردانەوەی هەردوو چاوی منداڵەکە بۆ ڕووناکی وەکو یەک نەبوو، دەبێت بێ دواکەوتن پشکنینی بۆ بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی وێست ئای تایبەت بە چاو لە هەولێر، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 100 کەس بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە سەردانی کردوون، لەو ژمارەیە 02%ی نەخۆشەکان شێرپەنجەی چاویان هەبووە و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی هیچ ئامارێکی لانەبوو، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکانیان بۆ ئاڤا نیوز، تەنیا 2% بۆ 3% ی ئەو کەسانەی کێشەی چاویان هەیە تووشبووی شێرپەنجەکەن.
خاڵی ئەرێنی: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز و ئامارە بەردەستەکان، نەخۆشیی شێرپەنجەی چاو جارێ نەبووەتە نەخۆشییەکی ترسناکی بەربڵاو بۆ خەڵکی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا