
وێنەی گوزارشت- گێتی
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ، زیرەكی دەستكرد بە رێژەی زیاتر لە 17٪ بەراورد بە پزیشكان نەخۆشی شێرپەنجە دەستنیشان دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: توێژەران لە زانكۆی كالیفۆرنیا توێژینەوە لەسەر چالاكی پرۆگرامێكی زیرەكی دەستكرد بە ناوی (Unfold AI) دەكەن، كە تایبەتە بە دەستنیشانكردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
ئەوەی ئێستا روودەدات: پرۆگرامی Unfold AI لەلایەن كۆمپانیای ئاڤێندا هێلس لە كالیفۆرنیا دیزاین كراوە. بەم دواییە لە لایەن دەستەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر دراوە. بە گوێرەی ئەلگۆریتمەكەی پێشبینی بە ئەگەرەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مرۆڤ دەكات، ئەوەش بە پشت بەست بەو داتایانەی پێی دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی توێژینەوەكە، زیرەكی دەستكرد 50 تووشبووی شێرپەنجەی پرۆستاتی دەستنیشانكردووە، كە پێویستیان بە نەشتەرگەری دەرهێنانی وەرەم هەبووە. لە كاتێكدا تیمی پزیشكان پێیان وابووە كە پێویست ناكات. ئەو ئەنجامەش دەرخەری ئەوەیە، زیرەكی دەستكرد سەركەوتووە لە دیاریكردنی نەخۆشی شێرپەنجە بە ڕێژەی 84٪، لە كاتێكدا پزیشكان 67٪ سەركەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب