چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا بۆ 20 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە
- کوردستان
- 2024-02-10

دیمەنی کۆرنیشی دەلال لە زاخۆ - وێنە: ئەحمەد حەسەن
ئاڤا دیجیتاڵ
دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان پلانی هەشت ساڵەی دەستپێکرد، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا بەرزببێتەوە بۆ 20 ملیۆن گەشتیار.
بۆچی گرنگە: دەستەی گەشتوگوزار هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پلانەکەی کەرتی گەشتوگوزار بکات بە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات، هەروەها دەبێتە هۆی بووژانەوەی زیاتری ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عهبدولمهجید، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندن و پەیوهندییهكانی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی کوردستان، 05-06-2022ـەوە پلانی هەشت ساڵەمان ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو پلانە هەوڵ دەدەین تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا بگەیەنین بە 20 ملیۆن گەشتیار.
بابەتە ستراتیژییەکە: پلانەکە هۆکار دەبێت بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچە گەشتییاریییەکان، بەبازاڕکردن و ڕاگەیاندنی گەشتیاری، درککردنی ڕێنمایی و یاسا، پەرەپێدانی کۆنترۆڵی جۆری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری شوێنە گەشتیارییەکان، ڕێکخستن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و پەرەپێدانی جۆرەکانی گەشتوگوزار".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن