
دیمەنێکی تاران - وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، لە سەرتاسەری ئێران كاتی دەوامی فەرمی فەرمانگەكانی حكومەت دەگۆڕێت.
وێنە گەورەكە: پلەكانی گەرما لەسەرتاسەری ئێراندا بەرزبووەتەوە لە زۆرێک لە ناوچەکان 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە و لە شارۆچکەکانی زەهەک و زیرمەند لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی، بە هۆیەوە حكومەت كاتی دەوامی گۆڕیوە و كەمیشی كردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەوامی فەرمی لەسەرتاسەری ئێراندا لە كاتژمێر شەشی بەیانی تا دەی بەیانی دەبێت و لەدوای ئەو كاتەوە هیچ مامەڵەیەكی فەرمی ناكرێت.
ئەمەش بزانە: دەوامی بانكەكان لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەدا تا كاتژمێر 11 دەبێت و ڕۆژانی دیكە دەبێتەوە بە كاتژمێر 10.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی فەرمانگەكانی حكومەت لە تارانی پایتەخت لە شوێنی زۆر قەڕەباڵغدان وحكومەت بەنیازە شوێنەكانیان بگۆڕێت.
باکگراوند: بە گوتەی ڕۆژنامەكانی ئێران، لە مێژوودا هیچ رۆژێک هێندەی 21ـی تەمموز گەرم نەبووە زانایانی کەشناسی دەڵێن، رۆژی یەکشەممەی رابردوو گەرمترین رۆژی ناو مێژووی نوێ بووە و لە ساڵی 1940 ەوە ئەو گەرمایە تۆمار نەكراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە