لاهوور شێخ جەنگی: ئەوەى لە سلێمانى ڕووی داوە بافڵ تاڵەبانى لێى بەرپرسە
- کوردستان
- 2024-07-28

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بەرەی گەل ڕایدەگەیێنێت، ئەوەى لە سلێمانى ڕووی داوە جێگەی قبووڵ نییە و بافڵ تاڵەبانى لێى بەرپرسە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی، چایچییەک بە ناوی ئاری ڕزگار تەمەن 30 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، هەفتەی ڕابردووش کەسێکی دیکە لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆ کوژرا.
لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند: ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هیچ شوێنێکی دونیا ناگوزەرێت و بەپێی یاسای هێزەکانی ناوخۆ تەنیا پۆلیس و ئاسایش دەتوانن خەڵک دەستگیر بکەن، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی هەیە پێچەوانەیە و پۆلیس و ئاسایش هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و هێزی کۆماندۆ لەناو شارەکان دەگەڕێت و خەڵک دەستگیر دەکات و دەیانکوژێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەوەی ڕوودەدات جێگەی قبووڵکردن نییە و خودی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسیارە لەمە، ڕۆژێک پێشتر سەردانی هێزەکانی کۆماندۆی کردووە و دەستخۆشی لێ کردوون، لەبەرامبەردا ئەو هەموو نادادپەروەری و دەستدرێژییە بەرامبەر خەڵک دەکەن" سەرۆکی بەرەی گەل وای گوت.
قووڵتر: لاهوور شێخ جەنگی پێیوایە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانیان تێکداوە و دەشڵێت، "هێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ بۆیان نییە خەڵک دەستگیر بکەن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە و ڕیگەیاند: "دەبمە پارێزەری بنەماڵەی سەربەرزی کاکە ئاری تاوەکو ئەم دۆسیەیە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانیش دەڵێت: "هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت و یاساشکێنی بکات، یاخود ببێتە هۆی دروستکردنی پشێوی و پاڵپشتی هەر تاوانێک بکات، ڕادەستی یاسا دەکرێت و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ژیان و سەقامگیریی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە