
لۆگۆی کۆماندۆ و وێنەی ئاری چایچی
ئاڤا نیوز
ڕووداوی کوشتنی چایچییەک لە پارێزگای سلێمانی کە کارمەندێکی کۆماندۆ لە ڕووداوەکە تێوەگلاوە کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، لەڕووی یاساییەوە ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەیگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە کارمەندێکی کۆماندۆ لە بازاڕی لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی چایخانەیەک دەکات و لەگەڵ چایچییەکی تەمەن 30 ساڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەڵام بەبێ شەڕ کۆتایی دێت، کاتژمێر 09:30 خولەکی شەوی شەممە 28-07-2024 لە هەمان شوێن جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروست بووە و تەقەکردنی تێکەوتووە، کارمەندەکەی کۆماندۆ چایچییەکەی کوشتووە و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
تاوانەکە دەبێت بە بارودۆخی سەخت
بەهۆی ئەوەی کارمەندی کۆماندۆکە لە کاتی کوشتنی چایچییەکە کەسێکی دیکەشی بریندار کردووە، ئەنجامدانی دوو تاوان لە یەککاتدا، یەکێکیان بریندارکردن و دووەمیان کوشتن دەچێتە "بارودۆخی سەخت" و بە گوێرەی لقی یەک- ز- لە ماددەی 406 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، دكتۆر عیماد فەتاح، پسپۆری ياسايی تاوانكاری، ماموستا له زانكۆى سەڵاحەددين و ئەندامى ليژنەى ئاشتەوایی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتيژى خێزانى بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند.
ئەو ئامرازەی تاوانەکەی پێ ئەنجام داوە چی لێ دەکرێت؟
تاوانبار بە "چەکی شوێنی کار" تاوانەکەی ئەنجام داوە، لە دەرەوەی شوێنی کار بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاری هێناوە، بەپێی یاسا: ئەگەر چەکەکە هی خۆی بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەبێت بە موڵکی حکومەت، ئەگەر چەکی حکومەتیش بێت دەگەڕێنرێتەوە بۆیان، شارەزایەکی یاسایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند.
سوودوەرگرتن لە جلوبەرگی سەربازی بۆ ئەنجامدانی تاوان
بە پێی زانیارییەکانی ئەو شارەزا یاساییە، تاوانبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوان، سوودی لە جلوبەرگی سەربازی وەرگرتووە و جلوبەرگی سەربازی لەبەر بووە، ئەمەش وادەکات کە ببێتە "بارودۆخی سەخت" لەبەر ئەوەی هەستاوە بە سوودوەرگرتن لە جلوبەرگی سەربازی بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی بەرپەچی نەدەنەوە لە کاتی ئەنجامدانی تاوان.
لە کارەکەی بەردەوام دەبێت یاخود نا؟
باس لەوە کرا کە بەهۆی جۆری تاوانەکەی "بارودۆخی سەخت" دەیگرێتەوە کە دەبێت بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، بۆیە هەر کەسێک کە زیاتر لە سێ ساڵ زیندانی بکرێت لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە تاوانی کوشتنە و بارودۆخی سەختە، سزاکەی لە کاتی دادگەییکردن دیاری دەکرێت، بەڵام بەگوێرەی ماددەی 406 سزاکەی "زیندانی هەتاهەتییە یاخود لە سێدارەدان" دەبێت. دكتۆر عیماد فتاح، پسپۆر ياسايی تاوانكاری، ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە