
وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، پاڵاوگە نایاساییەكان زیاتر لە 15 ساڵە هەن، هۆكاری هەبوونیشیان ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی هەولێری گرتووەتەوە دەستپێکردووە، بڕیارە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن و ببرێنە دەرەوەی شار.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بابەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان، بابەتێك نییە هەڵمەتێكی چەند ڕۆژە بێت، تەمەنی ئەو پاڵاوگانە هەفتە و مانگ نییە بەڵكو زیاتر لە 15 ساڵە هەن.
هۆكارە زانراوەكان: پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، لە كاتی خۆیدا ئەو پاڵاوگانە پێویستیی ناوخۆیی سووتەمەنیان دابین كردووە، هەروەها بازرگانی و بژێوی ژیانی چەندین كەس بووە كە پارەیەكی زۆریان لەو پڕۆژانە خەرج كردووە، پاڵاوگە هەیە ملیۆنان دۆلار لە دروستكردنی خەرج كراوە، ئەمانە هۆكاری مانەوەیان بوونە لەو چەند ساڵەدا.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە ڕووبەڕووی هەموو ئەو پاڵاوگانە دەوەستینەوە كە دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە، ئەمە بەهیچ جۆرێك سازشی لەسەر ناكرێت، دادەخرێن تا ئەو كاتەی كە مەرجە ژینگەییەكان جێبەجێ دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە