
سەرۆک بارزانی و بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، سەرجاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کوتلەی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتمانییان ڕێنمایی نوێیان پێدەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە سەرۆک بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، کوتلەی وەزاری پارتی بانگهێشت کرد و چەند ڕێنماییەکی پێدانن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، گوێشی لە داواکارییەکانیان و وردەکاریی کارەکانیان گرت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە دا دەبێت چەقی کارکردنی کوتلەی وەزاری لە سەرۆکوەزیران تاوەکو فەرمانبەرێکی ئاسایی خزمەتکردن و ڕەزامەندی هاووڵاتیان بێت، هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری بێت".
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی باسی لەوە کردووە ئەم کابینەیەی حکومەت لەژێر گوشارێکی زۆردا بووە، بەڵام بەهۆی تواناکانی سەرۆکوەزیران بارزانی، بە خۆڕاگرییەوە مامەڵەی کردووە.
ئەوەش بزانە: ئاری ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە " سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە پاڵپشتیی تەواوی حکومەت دەکات، لەبەرامبەردا کوتلەی وەزاری بەڵێنیان داوە هەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بیکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە