ئەمریكا سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-19

یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی هێرشی گرووپە چەكدارەكان، ئەمریكا سیستمی بەرگری پێشكەوتوو لە بنكە سەربازییەكانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دادەنێت.
وێنە گەورەكە: بەهۆی ئاڵۆزی و پێكدادانەكان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە كەرتی غەززە، چەندین جارە گرووپە چەكدارەكان بە مووشەك و درۆن هێرش دەكەنە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، ئەمەش ئەمریكای بەتەواوەتی نیگەران كردووە و بۆ بەرگریكردن لە خۆی ڕێوشوێنی تووندتر دەگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ”ئێستا باشترین و نوێترین سیستمی بەرگری لە سووریا لەژێر تاقیكردنەوەدایە و لەلایەن سەربازەكانمانەوە بەكاردەهێنرێت بۆ پارێزگاریكردن لە خۆیان". بەڵام ناوی سیستمەکەی ئاشكرا نەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی ئابدا چەند هێرشێك كرانە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و بەهۆیەوە هەشت سەرباز و ڕاوێژكاری ئەمریكا بریندار بوون.
ئەمەش بزانە: ئەمریكا چوار بنكەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا هەیە و نزیكەی هەزار سەرباز و ڕاوێژكار لەخۆدەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون